دوای رووداوه‌كانی پاریس ئه‌نقه‌ره باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای كوژرانی سێ چالاكوانی كورد له پاریس و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی په‌كه‌كه، ئه‌نقه‌ره باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، توركیا به باڵیۆزی فه‌ره‌نسای راگه‌یاندووه، خۆپیشاندانه‌كانی پاریس له دژی توركیایه و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكرده‌وه، توركیا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له رێگه‌ی باڵیۆزی فه‌ره‌نساوه گه‌یاندووه‌ته پاریس، كه په‌كه‌كه پڕوپاگه‌نده دژ به توركیا بڵاوده‌كاته‌وه.
پێشتریش گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن رایگه‌یاندبوو، فه‌ره‌نسا پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كات، كه به‌لای توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه رێكخراوێكی "تیرۆریستییه".
له نیوه‌ڕۆی شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)ـه‌وه، هه‌زاران هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی پاریس، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی كوژرانی 3 چالاكوانی كورد له په‌لامارێكی چه‌كداریدا، كه رۆژی هه‌ینی كرایه‌سه‌ر ناوه‌نده‌كه‌یان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.