تورکیا هاوسەرۆکی دەبەپە زیندانی دەکات

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە

K24 - هەولێر

بە تۆمەتی ئەندامییەتی پەکەکە دادگای دیاربەکر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە) دەرکرد.

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە، دوای ئەوەی بە فەرمانی داواکاری گشتی کۆماری لە دیاربەکر دەستبەسەرکرا بوو، دوای لێپرسینەوە دادگای تاوانەکانی دیاربەکر فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرکرد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە،  هاوکات خەیرەدین ئاڵتون هاوسەرۆکی لقی دیاربەکری دەبەپەش فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

راجی بیلیجی، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە بە کوردستان24ی راگەیاند، هاوسەرۆکی دەبەپە بەهۆی سیاسەت و چالاکییەکانیەوە زیندانی کراوە و ئەوانیش دژی بڕیارەکە دەوەستنەوە بۆ ئەوەی هەڵیبوەشێننەوە.

هەینی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشی تورکیا هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەبەپە بە فەرمانی داواکاری گشتی کۆماری لە دیاربەکر و چەند شارێکی دیکە بە تۆمەتی ئەندامییەتی پەکەکە دەستبەسەرکران.