گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌نێوان سوپا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و به‌گوته‌ی ناوبراو، هه‌ندێك ناوچه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له تیرۆریستان پاكبكرێنه‌وه، پێویستییان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندا به درێژایی سنووری توركیا و ئێران بڵاوبوونه‌ته‌وه. ناوبراو جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ پركردنه‌وه‌ی بووشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌رێگه‌ی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش كرده‌وه.
یه‌حیا ره‌سووڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی بۆ پاككردنه‌وه‌ی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ده‌ركردووه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئه‌و فه‌رمانه‌یان جێبه‌جێكردووه. راشیگه‌یاند، سوودانی داوایكردووه هاوكاری لوجیستی بۆ ئه‌و هێزانه دابینبكرێت، كه له‌نێو باره‌گاكاندا له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌مێننه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و زیادبوونی چالاكییه‌كانی داعش له سنووری ناوچه‌كانی مادده‌ی 140، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكن له سیسته‌می به‌رگری عێراق و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا هه‌یه. به‌گوته‌ی یه‌حیا ره‌سووڵ، هه‌ندێك ناوچه هه‌ن پێویستییان به هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی تیرۆریستان تێیدا ئه‌نجامبدرێن و له تیرۆریستان پاكبكرێنه‌وه . ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "تیرۆریستان هاوڕێ و هاوپه‌یمانیان نییه، ئه‌وان هه‌موومان به دوژمنی خۆیان ده‌زانن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سوپای عێراق به ته‌نها توانای پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی نییه كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵی.
هه‌روه‌ها لیوا عه‌بدولخالق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش، پێویسته ئه‌و رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كان كارابكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دامه‌زراندنی لیوا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له زووترین كاتدا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاره‌كانی پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واوبووه و له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023ـن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیوایه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دهستبهكاربنن و مووچه‌یان بۆ دابینبكرێت.
دوایی رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر لە زۆربەی شوێنەكان بۆشایی ئەمنی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە درووستبووە و زۆربەی هێرشەكانیش لەو شوێنانە ئەنجامدەدرێن كە بۆشایی ئەمنیان هه‌یه و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داوای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە دەكا