حكومه‌تی عێراق ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له فۆڕمی خۆراك ده‌سڕێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، بڕیاردرا ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له فۆڕمی خۆراك بسرێنه‌وه، كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه و بڕیاریش درا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێنه هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد، تێیدا تاووتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكومه‌تی عێراق به هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ست په‌سه‌ند ده‌كات و ره‌زامه‌ندیش له‌سه‌ر تاپۆكردنی خانووی ئێزیدییه‌كان و زیادكردنی مادده‌كانی فۆڕمی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ده‌دات.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، بڕیاردرا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێنه هه‌میشه‌یی.
هه‌روه‌ها سوودانی بڕیاری دا مادده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان زیادبكرێن و ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش له فۆڕمی خۆراك بسرێنه‌وه، كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه و مووچه‌ی مانگانه‌یان له 2 ملیۆن دینار به‌سه‌ره‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها سوودانی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر تاپۆكردنی موڵكی ئه‌و هاووڵاتییه ئێزیدیانه‌ی دا، كه له ساڵی 1975ـه‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی رژێمی رووخا‌و زه‌وی و خانووه‌كانیان له سنووری قه‌زای شنگال بۆیان تاپۆ نه‌كراون.