رووسیا گاڵتە بە پێشنیاری ئۆکرانیا بۆ سازدانی لووتکەیەکی ئاشتی دەکات

پێسکۆڤ: کەس ناتوانێت مەرج بۆ رووسیا دابنێت

ئاڵای رووسیا و ئۆكرانیا
ئاڵای رووسیا و ئۆكرانیا

K24 - هه‌ولێر:

رووسیا گاڵتە بە پێشنیاری ئۆکرانیا بۆ سازدانی لووتکەیەکی ئاشتی دەکات.

جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیمیتری پۆلیانسکی لە پۆستێکدا لە تێلیگرام رایگەیاند، بەبێ رووسیا هیچ لووتکەیەکی ئاشتی بوونی نییە هەرچەندە بەبێ ئۆکرانیا بە ئاسانی لووتکەکە بەڕێوە دەچێت.

هاوکات دیمیتری پێسکۆڤی وتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند، جگە لە رووسیا کەس ناتوانێت مەرج بۆ رووسیا دابنێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دیمیترۆ کۆلێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەنیازن لە مانگی شوبات لووتکەیەکی ئاشتی بە نێوەندگیریی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ساز بکەن.

دیمیترۆ کۆلێبا بۆ بەشداری رووسیاش رایگەیاند، پێشوەختە پیویستە رووسیا لەسەر تاوانەکانی جەنگ رووبەڕووی دادگا بووبێتەوە، ئەگەرنا بانگهێشتی ئەم لووتکەیە ناکرێت.