مسته‌فا كازمی له باره‌ی "پێشێلكارییه‌كانه‌وه" هاته ده‌نگ
وه‌ڵامی واشنتن پۆستی دایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییان و وه‌رگرتنی دانپێدانانی به‌رپرسان و بازرگانان له ژێر فشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه بێ بنه‌مان و داواكارین ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ی یاسایی متمانه‌پێكراو و پشتڕاستكراویان هه‌یه بیخه‌نه‌ڕوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه له پێنج خاڵدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به بێ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر كرابێت و ئه‌شكه‌نجه درابێت.
پوخته‌ی خاڵه‌كان:
یه‌كه‌م: زۆر بایه‌خمان به پاراستنی مافی مرۆڤ داوه. له كاتی لێكۆڵینه‌وه و دواتریشدا رێز له مافی مرۆڤ گیراوه. سوودمان له ئه‌زموونی پێشوو وه‌رگرتووه. خۆمان پێش 2003 كارمان له‌و بواره كردووه.
دووه‌م: له 2020دا لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیمان به فه‌رمانی دیوانیی ژماره 29ی ساڵی 2020 پێكهێنا، بۆ وه‌ڵامی خواستی گه‌ل، لیژنه‌كه به ره‌سمی كاری كرد. به گوێره‌ی بڕیاری دادگا، هیچ كه‌سێك به بێ بڕیاری دادوه‌ر نه‌گیراوه. لیژنه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی په‌ره‌گرتوو له دامه‌زراوه‌كاندا.
سێیه‌م: لیژنه‌كه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری دامه‌زراوه‌كانی چاودێری تایبه‌تمه‌ند بووه. داواكاری گشتیی له 2021دا راپۆرتی وردی له باره‌وه بڵاوكرده‌وه. رایگه‌یاند، پابهندبووینه به هه‌موو رێككاره‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ستووری عێراقه‌وه، ئێستاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی پێشێلكاری كراوه، پێویسته به‌ڵگه‌ی یاسایی متمانه‌دار هه‌بن.
چواره‌م: باس له پێشێلكاری دارایی ده‌كرێت. له‌كاتی ئێمه‌دا به ره‌سمی رامانگه‌یاندوه، لیژنه‌مان پێكهێناوه، به‌ڵگه و دهلیمان داوه‌ته لایه‌نی دادگای تایبه‌تمه‌ند. هیواده‌خوازین به‌رده‌وامی به لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیانه بدرێت تا كۆتایی و راستیی بۆ رایگشتی ئاشكرا بكرێت. هه‌موو ئه‌و سامانه‌ی براوه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ شوێنی یاسایی خۆی.
پێنجه‌م: له باره‌ی به‌رزی نرخی دۆلاره‌وه، جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كردووه‌ته‌وه. ئێمه گوتاری میللیگه‌رایی موزایه‌ده‌كردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه زانیاری تێدا نییه و ته‌نیا كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی نووسیویه‌تی: له كۆتاییدا داواكارین حكومه‌تی ئێستا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی راپه‌ڕێنێت و هه‌موو رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤیش پێویسته له‌سه‌ریان چاودێری هه‌ر پێشێلكارییه‌كی گریمانه‌كراو بكه‌ن. پێشوازیش له پڕۆژه‌ی ئاشكراكردنی راستییه‌كان و نه‌هێشتنی شاراوه‌یی له هه‌موو دۆسییه‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی كازمی دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست راپۆرتێكی له باره‌ی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له زیندانه‌كانی عێراق له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌رده‌می كازمیدا لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌سایه‌تی سیاسی و بازرگان و به‌رپرسانی رفاندووه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و رووتكردنهوه و سوكایهتیپێكردندا دانپێدانانی وه‌رگرتوون.
