به فه‌رمی، پاریس سانجێرمان یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسا، به فه‌رمی به‌رگریكاری له خولی تۆپی پێی به‌لجیكاوه بۆ ریزه‌كانی گواستنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی (لیكیپ)ـی فره‌نسا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی تۆماس مینیر، به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی یانه‌ی (كله‌ب بروج)ـی به گرێبه‌ستێكی چوار ساڵه بۆ ریزه‌كانی گواستنه‌وه.
(تۆماس) كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌شداریی له یۆرۆی 2016 كرد، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین یاریم به درێسی پاریس سانجێرمان، گوتیشی: هاتوومه‌ته پاریس تا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنم.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان، به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه (ئۆنای ئیمری) ئه‌وه سێیه‌مین گرێبه‌ست بوو كه له‌م هاوینه ئه‌نجامیانداوه، دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتریش به فه‌رمی (حاته‌م بن عه‌ره‌فه) و (گریگۆریز كرایچۆڤیچ)ـیان گواسته‌وه.