مه‌سرور بارزانی: به‌ متمانه‌ و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ساڵی نوێ

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵی نوێ له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، به‌ متمانه‌ و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ساڵی نوێ.

به‌ر له‌ كۆتایی ساڵی 2022 و ده‌ستپێكی ساڵی 2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان، له‌ ساڵی 2022دا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا. به‌ متمانه‌ و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ساڵی نوێ.