موله‌ر له‌ باره‌ی لێدانی سزاوه‌ بڕیارێكی دا

تۆماس موله‌ری هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی لێدانه‌ سزایه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا هه‌ست به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كات و ده‌شڵێت: له‌مه‌ودا لێدانی سزا جێبه‌جێ ناكه‌م.

تۆماس موله‌ر، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ ماوه‌ی مانگێكی داهاتوو به‌شداریی هه‌ر یارییه‌ك بكه‌م لێدانی سزا جێبه‌جێ ناكه‌م، ده‌شڵێت: له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپاش به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید لێدانی سزام له‌ده‌ستدا، له‌ به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا دیسان نه‌متوانی له‌سه‌ر خاڵی سزا سه‌ركه‌وتووبم، بۆیه‌ هه‌شت به‌ فشار ده‌كه‌م و تا باری ده‌روونیم باشتر نه‌بێته‌وه‌، ناچمه‌وه‌ سه‌ر خاڵی سزا.

موله‌ر، گوتیشی: له‌ داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌م مه‌شق و راهێنانێكی زیاتر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا بكه‌م، ئه‌وكات كه‌ هه‌ستم به‌ باشبوون و متمانه‌ كرد، ده‌ست به‌م كاره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌.

موله‌ری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌ دوایین یاریی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا لێدانێكی سزای جێبه‌جێكرد، به‌ڵام جیانلویجی بوفۆن تۆپه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.