تاران سيتسمى به‌رگرى موشه‌كى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داده‌مه‌زرێنێت
سوپاى ئێران كه به ئەرتەش ناسراوه، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى پێشكه‌وتووى له ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێ‌گير كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئێران كه به ئەرتەش ناسراوه، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى پێشكه‌وتووى له ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێ‌گير كردووه.
فەرزاد ئیسماعیلی، فەرماندەی قەرارگای ھێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە پارێزگای ورمێ، رایگەیاند، قەڵغانی مووشەكی و ئامێری راداری پێشكەوتوو لە رۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر دەكرێن وھەموو ئامادەكارییەكانی ئەو پرۆژەیەش كۆتاییھاتووە.
ئەو فەرماندەیەی ئەرتەش لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ھێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە ورمێ گوتیشی: رووبەڕووی ھەرجۆرە ھەڕەشەیەك دەبینەوە كە ئاسایشی وڵات بخاتە مەترسییەوە و راشیگەیاند، قەڵغانی مووشەكی ئێس 300 تا كۆتایی ئەمساڵ دەكەوێتە كار و بەھەموو شێوەیەك كۆنترۆڵی سنووری ئاسمانی ئێران دەكەن، لەو ناوچانەی كە ھەڕەشەی لەسەرە.