به‌ وێنه‌... له‌ یۆرۆ سه‌رۆكی ئایسله‌ندا سه‌رنجی هه‌موو جیهانی ڕاكێشا

وه‌ك ده‌گمه‌نترین سه‌رۆكه‌كانی دنیا ده‌ركه‌وت

له‌ یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و ئایسله‌ندا له‌ قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016 كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كانی كۆتایی هات، سه‌رۆكوڵاتی ئایسله‌ندا كه‌ به‌ درێسێكی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هانده‌رێكی سه‌رخت له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی بۆخۆی ڕاكێشا.

(جونی جۆهانسن) كه‌ له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌ سه‌رۆكی وڵاتی ئایسله‌ندا هه‌ڵبژێردرا، وه‌ك هانده‌رێك له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك زۆر سه‌یر و به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه‌ هانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ دژی ئایسله‌ندا ده‌دات، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت هانده‌رانی وڵاته‌كه‌شی بیریان له‌وه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ سه‌رۆكیان بێت.

جونی جۆهانسنی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، به‌ر له‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئایسله‌ندا، وه‌ك پڕۆفیسور له‌ بواری وانه‌ و توێژینه‌وه‌ی مێژوویی له‌ زانكۆی وارڤیك له‌ ئایسله‌ندا مامۆستا بووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی ئه‌ورووپا.