پارێزگاری هه‌ولێر: هەولێری پایتەخت هەمیشە مەڵبەندی تەبایی و پێکەوەژیان بووه‌

ئومێد خۆشناو
ئومێد خۆشناو

K24 – هەولێر:

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی کاکەییەکان (جەژنی قەوڵتاس)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه‌: لەم یادەدا جارێکی تر، جەخت لە پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان دەکەینەوە، کە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، هەمیشە مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستان بووە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی دەكەین.

لەم یادەدا جارێکی تر جەخت لە پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان دەکەینەوە، کە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستان بووە.

هیوادارین خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی کوردستان جەژن و بۆنە ئاینییەکانیان بەخۆشی و کامەرانی بکەنەوە.

دووبارە جەژنی سێ شەوەی یاران، لە خوشك و برایانی كاكەیی پیرۆز بێت و هەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر

2023.1.7