گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران
K24 – هەولێر
بەهۆی تەمومژی چڕ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران و کاتی دەستپێکردنەوەشیان دیار نییە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، بەهۆی تەمومژی چڕ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیراون.
لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتی: دیار نییە هەرکاتێک کەشەکە ئاسایی بووە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.