بههۆی بهفربارین مهرزی كێلێ له سنووری ئیدارهی راپهرین داخرا
K24 - ههولێر:
بـههۆی بهفربارین مهرزی كێلێ له سنووری ئیدارهی راپهرین داخرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه (8ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، جەهەر رەسوڵ، بەرێوەبەری گومرکی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر مەرزی کێلێ داخراوە.
گوتیشی: "ئێمە لە دیوی خۆمان بەفرەکە رادەماڵین و رێگاکە دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان لای خۆیانەوە رێگاکە پاک نەکەنەوە هاتووچۆ ناکرێت".
مەرزی کێلێ دەکەوێتە سنووری شارۆچكەی پشدەر، دەروازەیەکی سنووری نافەرمییە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1991ـەوە جموجۆڵ و مامەڵەی بازرگانی لێوە دەکرێت. چەند ساڵێکە خواست لەسەر بە فەرمی ناساندنی دەروازە سنوورییەکە ھەیە و ھەوڵەکان لەو پێناوەدا دەستیان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتوون. ئێستا ھەوڵدەدرێت تا بە فەرمی ناساندنی دەروازەکە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە بە پاسپۆرت گەشت بکەن.
قەبارەی بازرگانی لە مەرزی کێلێ ساڵانە لەنێوان 100 بۆ 150 ملیۆن دۆلارە، کار لەسەر ئەوەکراوە مەرزەکە بکرێتە دەروازەیەکی فەرمی، لە ئەگەری ناساندنی وەکو دەروازەیەکی فەرمی قەبارەی بازرگانی زیاد دەبێت و سوودی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەبێت.