داوا دهكرێت شوێنى سووتاندنى رۆشنبيرانى عهلهوى بكرێته مۆزهخانهى شوورهيى توركيا
23 ساڵ لەمەوبەر، لە ھۆتێلی مادیماكی سیواس 35 رۆشنبیری عەلەوی لە لایەن گرووپێكی نەتەوە پەرستی توركیا سووتێندران
K24 – ههولێر:
23 ساڵ لەمەوبەر، لە ھۆتێلی مادیماكی سیواس 35 رۆشنبیری عەلەوی لە لایەن گرووپێكی نەتەوە پەرستی توركیا سووتێندران، لەو كاتەوە تا ئێستا چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن بۆ وەبیرھێنانەوەی رووداوەكە و داوا دەكرێت ھۆتێلەكە بگۆڕدرێت بە مۆزەخانەی شوورەیی، بۆ ئەمەش لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا خۆپیشاندانێك سازكرا.