فێدرێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و ئاسانی تۆمار كرد

له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016، فێدرێر به‌ ئاسانی له‌ تێنسزانێكی ئامێریكای برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا، رۆجێر فێدرێر، تێنسزانی سویسرایی رووبه‌ڕووی ستیڤ جۆنسۆنی تێنسزانی ئامێریكایی بووه‌ و یارییه‌كه‌شی به‌ 3 گۆڵی بێوڵام لێ برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتی بوون له‌ (6 ـ2)، (6 ـ 3)، (7 ـ 5).

فێدرێری خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می پۆلێنكراوانی جیهانی، ده‌رفه‌تێكی باشی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆن بباته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی نۆڤاك جۆكۆڤیچی خاوه‌نی پێشه‌نگی جیهان ماڵئاوایی كردووه‌ و رفائێل نادالیش به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ كشایه‌وه‌.