مالكی رەخنە لە حکومەتى عهبادى دەگرێت
نووری مالکی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق رەخنەی توندی لە ئەدای كارەكانی حكومەتی ئێستای وڵاتەکەی گرت.
K24 – ههولێر:
نووری مالکی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق رەخنەی توندی لە ئەدای كارەكانی حكومەتی ئێستای وڵاتەکەی گرت، بەڵام دانی بەوەشدانا كە كەموكوڕی لە ئەدای حكومەتدا تەنیا لەئەستۆی تاكە كەسێكدا نییە.
مالكی گوتی: "هیچ رێگرییەك نییە دووبارە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆكایەتیکردنی حکومەت، گەر تەوافوقێكی سیاسی هەبێت لەسەر كاندیدكردنم".
مالكی رەوتی سەدری بە قۆستنەوە و بەكارهێنانی خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار كرد و موقتەدا سەدری بە تێکدەر ناوبرد.
دوو رۆژ لەمەوبەر، سەدر، مالکی بە دیکتاتۆر ناوبرد و بە هۆکاری سەرجەم قەیرانەکانی عێراقی زانی.