به‌شیر حه‌داد: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی دروست
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، كۆبووه‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی دروست، هه‌روه‌ها نیشاندانی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند، به‌دیلی گفتوگۆ، گفتوگۆكردنه، به‌دیلی سه‌ردان، سه‌ردانیكردنه، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌نیا بودجه مووچه نییه، هه‌روه‌ها ته‌نیا نه‌وت و گاز و مادده‌ی 140 نییه، كێشه‌كان زۆر له‌وانه گه‌وره‌تر و قوڵترن، كێشه‌كان ته‌مه‌نیان 100 ساڵه، هیوادارین محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بتوانێت هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق رابگرێت.