53ـه‌مین كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
53ـەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.
رۆژی دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، 53ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس بە بەشداری زیاتر لە 2500 سەرکردە، نوێنەری وڵاتان، بزنسمان، چالاکوان و کەسانی کاریگەر و خاوەن پێگە، لەژێر ناونیشانی (هەماهەنگی لە جیهانێکی پەرتەوازەدا) بەڕێوەدەچێت.
پێشبینیده‌كرێت هه‌ر یه‌كه له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق؛ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكه‌ن.
كۆڕبه‌نده‌كه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ و تا 20ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. گرنگی کۆڕبەندی ئەمساڵ لەوەدایە جیهان هێشتا گیرۆدەی قەیران و لێکەوتەکانی کۆرۆنایە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا پێی ناوەتە 10ەمین مانگ، ئابووری جیهان و سیستمی کۆمەڵایەتی و هەڵئاوسان بەرۆکی جیهانی گرتووە.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی رووبەرووی جیهان بوونەتەوە، بۆ ئەمساڵ ئامانجیەتی بە دیالۆگ و هەماهەنگی کەرتی تایبەت و گشتی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکان بدۆزێتەوە.
لەماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا داڤۆس بووەتە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی نوێنەرانی حکومەت، بزنس، ئەکادیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێگە لەژێر یەک سەقف. بەهۆی ئەم کۆڕبەندەوە چەندین رێککەوتنی گرنگ لەنێوان وڵاتان و کۆمپانیاکان واژۆ کراون و چارەسەریش بۆ چەندین و قەیرانی جیهان دۆزراوەتەوە.