زانا رەحمان بۆ کوردستان24: لەگەڵ خۆپیشاندەران بەردەوام دەبم

زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن
زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن

K24 - هەولێر:

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی دانیشتووانی پێنجوین دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا و سستی لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەرەدەوامە و زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن پاش دەستلەکارکێشانەوەی دەچێتە نێو خۆپیشاندەران.

بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دوینێ قایمقامی پێنجوێن دەستیلەکارکێشایەوە و ئەمڕۆش لە نێو خۆپیشاندەرانەوە قسەی بۆ کوردستان24 کرد و رایگەیاند، لەگەڵ خۆپیشاندەران بەردەوام دەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی خزمەتگوزاری و دەشڵێت من متمانەی خەڵکم بە دەستهێناوە بەڵام ئەوەی گرنگە چارەسەرکردنی کێشەی خەڵك نەوەک پۆستی قایمقایەتی پێنجوێن.

خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی مەرزی باشماخیان داخستووە داواکاری سەرەکییان کارەبای 24 کاتژمێرییە، هەروەها داوای چاککردنی رێگاوبان و خزمەتگوزاری دیکە دەکەن، بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراون.

بڕی کارەبای دابینکراو بۆ پێنجوێن 30 مێگاواتە و بەهۆی زۆری خواستەوە، ئەو بڕەش بەشی کارەبای 24 کاتژمێری ناکات.