به ڤيديۆ.. هێرشى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى موجاهيدينى خه‌لق و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ببينه
به گوێره‌ى دوايين زانيارى سه‌رچاوه‌كانى ميدياى عێراق له ئاكامى بۆردومانى سه‌ربازگه‌ى موجاهيدينى خه‌لق كه‌سێك كوژراوه و 15 كه‌سى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى دوايين زانيارى سه‌رچاوه‌كانى ميدياى عێراق له ئاكامى بۆردومانى سه‌ربازگه‌ى موجاهيدينى خه‌لق كه‌سێك كوژراوه و 15 كه‌سى ديكه بريندار بوون و ژماره‌يه‌ك كابينه و كه‌ره‌ڤانه‌ى ناو سه‌ربازگه‌كه‌ش سووتاون و شه‌ش كه‌سيش له برينداره‌كان سه‌ر به هێزه ئه‌منييه‌كانن.
هێرشى ئه‌مشه‌وى چه‌كدارانى نه‌ناسراو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى موجاهيدينى خه‌لق جيا له هێرش و په‌لاماره تيرۆريستييه‌كانى ديكه له رووى ته‌كنيكى و پيلانڕێژى بۆ كرده‌وه‌كه جياواز ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ى پرسيارى درووستكردووه، چ هێز و لايه‌نێك ئه‌و توانا سه‌ربازييه‌ى هه‌يه له ماوه‌يه‌كى كورتدا ده‌يان مووشه‌ك ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌كه بكات له كاتێكدا سه‌ربازگه‌كه نزيكه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداوه.
گوته‌بێژى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌غدا عه‌ميد سه‌عد ميعه‌ن رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌ى ليبريتى كراوون كه كه‌وتووه‌ته نزيك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداوه.
گوتيشى: هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستيانكردووه به به‌دواداچوونى سه‌رچاوه و شوێنى ئاراسته‌كردنى ئه‌و موشه‌كانه.
شاهێدحاڵه‌كانى ئه‌و رووداوه باسيان له‌وه كردووه، گوێيان له ده‌نگى ده‌يان موشه‌ك بووه كه ئاراسته‌ى سه‌ربازگه‌كه كراوون و ستونى دووكه‌ڵى ته‌قينه‌وه‌كانيشيان له ئاسماندا بينيوه كه له نزيك ده‌روازه‌ى خۆرئاواى فڕۆكه‌خانه و سه‌ربازگه‌ى ليبريتى به‌رز بووه‌ته‌وه.