سالار عوسمان: له سلێمانی حزب رێگری له‌كاری حكومه‌ت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له‌باره‌ی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سلێمانی ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی هه‌یه بۆ رێگری له‌كاره‌كانی حكومه‌ت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان به كوردستان24ـی راگەیاند، ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی لە سلێمانی هەیە نایەڵێت حکومەت کاری خۆی بکات و بووه‌ته هۆی راگرتنی کار و پرۆژه‌كانی حکومەت.
هه‌روه‌ها سالار عوسمان ئاشکرایکرد، ئیرادەیەکی حزبی ئیدارەی سلێمانی دەکات و تەنانەت بڕیاری حکومەتیش جێبەجێ ناکات.