نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له برێت مه‌کگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشه‌و دووشه‌ممه 2023/1/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوهريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا رۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا مه‌كگورك به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتىكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و فيدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه و له‌مباره‌يه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييهك ئاماده‌يه.
گرنگیی پێکه‌وه‌کارکردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و راوێژكارانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرك بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات، ئه‌مشه‌و له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا، تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا، هه‌روه‌ها شێوازەکانی پتەوکردن و گەشەپێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکاندا كرد، بەشێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ئەمه‌ریکادا بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له دیداره‌كه‌دا سوودانی ئاماژه‌ی به توانای هێزە ئەمنییە عێراقییه‌كان كردووه، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئەو سەقامگیریەی کە لەسایەی قوربانیدان لەسەر خاکی عێراقدا هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ها لەلایه‌ن خۆیەوە مه‌کگۆرک پشتگیری وڵاتەکەی دووپاتکردەوە، بۆ سەرخستنی حکومەتی ئێستای عێراق، هه‌روه‌ها بەردەوامی ئه‌مه‌ریكا لە پێشكه‌شكردنی راوێژ بە هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش، پێداگیری ئیدارەی ئەمه‌ریکا به رێككه‌وتنی ستراتیژی، چاکسازییەکانی حکومەتی عێراقی لە بواره‌كانی وزە، ژێرخانی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، دووپاتكردووه‌ته‌وه.
