به‌منزیكانه ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كرێته‌وه و قایمقامی مێرگه‌سووریش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، وه‌ك ده‌ستپێك له دوو مانگی داهاتوودا به‌ڕووی گه‌شتیاران ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئه‌كره‌م مه‌رعان، سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی روبارۆكی سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری له توركیا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا كارێكی باشكراوه و له‌لایه‌ن توركیاوه ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر ماوه بۆ ته‌واوكردنی رێگه‌ی ده‌روازه‌ی زێتێ و هه‌وڵده‌ده‌ن تاوه‌كو وه‌رزی به‌هار كاره‌كان ته‌واوبكه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی روبارۆكی توركیا پێشبینی ئه‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گه‌شتیاران له وه‌رزی به‌هاره‌وه بۆ هاتووچۆ له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌كاربهێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌نسور محه‌ممه‌د، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی مێرگه‌سوور به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاره‌كانی رێگه‌ی ده‌روازه‌ی زێتێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، كه درێژییه‌كه‌ی 13 كیلۆمه‌تره و 75%ـی كاره‌كانی ته‌واوبووه، ئه‌و قۆناغه‌ی دیكه له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا ته‌واوده‌بێت.
سه‌باره‌ت به رێكاره كارگێرییه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روزایه، مه‌نسور محه‌ممه‌د روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌روازه‌ی زێتێ به‌ڕووی گه‌شتیاران.
هه‌روه‌ها غه‌فور ئه‌حمه‌د، قایمقامی مێرگه‌سوور به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌ستپێك له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا ده‌روازه‌ی زێتێ به‌ڕووی گه‌شتیاران بكرێته‌وه.
قایمقامی مێرگه‌سوور روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌روازه‌یه كارئاسانی زۆرده‌كات بۆ هاتووچۆی گه‌شتیاران و ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه.
ده‌روازه‌ی زێتێ ده‌كه‌وێته باكووری شاری هه‌ولێر و ده‌بێت خاڵێكی دیكه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.