بڕیارێكی تازه له یۆرۆ ده‌رچوو، خانه‌واده و منداڵی یاریزانان دڵته‌نگ ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا) به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی ده‌ركردووه كه تێیدا له‌مه‌ودوا رێگه به چوونه ژووره‌وه‌ی منداڵ و خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كان نادرێت له دوای یارییه‌كه راسته‌وخۆ بێنه نێو یاریگه.
مارتین كالین، یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی رێكخاری پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا به میدیاكانی راگه‌یاند كه چیتر (یۆێفا) رێگه به چوونه ژووره‌وه‌ی منداڵ و خانه‌واده‌ی یاریزانان نادات بێنه نێو یاریگه و له‌گه‌ڵ یاریزانان ئاهه‌نگ بگێرن و ڕابكه‌ن، چونكه گۆڕه‌پانی یاریگه بۆ منداڵان شوێنێكی سه‌لامه‌ت نییه.
ئه‌م به‌رپرسه ده‌شڵێت: گۆڕه‌پانی یاریگه بۆ منداڵان زۆر ترسناكه، چونكه زۆرجار به سه‌دان هانده‌ری ئاماده‌بووی سهرپهیژهكان له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كانیان كۆنترۆڵی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و به لێشاو ده‌ڕژێنه نێو یاریگه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی منداڵان.
گوتیشی: دوور نییه له كاتی كاركردنی خزمه‌تگوزارانی یاریگه و به‌گه‌ڕخستنی ئامێره‌كانی نێو یاریگه ئازار به منداڵان بگه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندی یاسایه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بین و له پێناو سه‌لامه‌تی ژیانیان هه‌وڵی چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه نه‌ده‌ین.
ئه‌م بڕیاره‌ی (یۆیفا) له كاتێكدایه كه له یۆرۆی ئه‌مجاره زۆرترین ئاهه‌نگ و چوونه ژووره‌وه‌ی منداڵان بۆ لای باوكیان كه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه یاریی ده‌كه‌ن هه‌ست پێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی وێڵز به‌سه‌ر به‌لجیكا و گه‌یشتنیان بۆ یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی 2016، منداڵێكی زۆری یاریزانه‌كان بینرا كه له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه به‌خێرایی ڕایان ده‌كرد و ئاهه‌نگیان ده‌گێرا، ته‌نانه‌ت به‌شێك له منداڵه‌كان، به وێنه‌ی (ئالبا)ـی كچی گاریس به‌یل خه‌ریكه هێنده‌ی باوكی ناوبانگ په‌یدا ده‌كات، به‌پێی هه‌واڵی یۆرۆی سپۆرتی ئینگلیزی ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن منداڵ و خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كانه‌وه نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.