عێراق و فه‌ره‌نسا یادشتنامهیهكی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
له پاریس، عێراق و فه‌ره‌نسا یادشتنامهیهكی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاداشتنامه‌كه كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عێراق و فه‌ره‌نسا له پاریس یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاداشتنامه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌ره‌نسی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: یاداشتنامه‌كه كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئالوگۆكردنی زانیاریه‌كان و گه‌ران به‌دوایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و گه‌راندنه‌وه‌ی پاره دزراو و ڕفراندراوهكانی عێراق له‌دوایی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، یاداشتنامه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی هاریكاری ته‌كنیكی بۆ رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی بواری شارهزایهكان و گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ستراتیژی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له خۆی ده‌گرێت.


