له كه‌ركووك پيلانێكى مه‌ترسيدارى داعش پوچه‌ڵكرايه‌وه
له گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى شارى كه‌ركووك 9 گومان‌لێكراو ده‌ستگيركران
K24 – كه‌ركووك:
له گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى شارى كه‌ركووك 9 گومان‌لێكراو ده‌ستگيركران، كه به نياز بوون به پشتوێنى بۆمبڕێژكراو له مزگه‌وته‌كانى شارى كه‌ركووك خۆيان بته‌قێننه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووك رايگه‌ياند، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كان و تيمه‌كانى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نى توانيان پشتوێنێكى بۆمبڕێژكراو له ناو يه‌كێك له په‌يكه‌رى خانوويه‌كى ته‌واو نه‌كراو پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و 9 گومانلێكراويش ده‌ستگير بكه‌ن كه به نياز بوون له سه‌روبه‌ندى نوێژى جه‌ژندا كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام بده‌ن.
كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميدياى له شوێنى رووداوه‌كه‌وه راسته‌وخۆ زانيارييه‌كانى بۆ هاووڵاتيان گواسته‌وه و په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه‌ش هێمن ده‌لۆ رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به شێوه‌يه‌كى ره‌سميى لايه‌نه ئه‌منييه‌كان زانيارى زۆرتر له باره‌ى ئه‌و پيلانه تيرۆريستييه بۆ هاووڵاتيان ئاشكرا بكه‌ن.