مه‌سرور بارزانی: تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانمان بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەكه‌ی توركیا و سووریا ئاماده‌ن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردووه‌ بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە له‌ توركیا و سووریا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبولانس ئامادەن".

0