حكومهتی ههرێمی كوردستان سێ رۆژ پشووی راگهیاند

K24 – ههولێر:
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له میانهی راگهیهندراوێكدا سێ رۆژ پشووی فهرمی راگهیاند.
دهقی راگهیهندراوی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی شوباتی ٢٠٢٣