کوردستان24 لە رووماڵی رووداو و پێشهاتەکان لە پلەی یەکەمدایە

كوردستان24 له‌ ئاستی میدیا كوردیی و عه‌ره‌بی و توركییه‌كان یه‌كه‌مه‌ له‌ رووماڵی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا
كوردستان24 له‌ ئاستی میدیا كوردیی و عه‌ره‌بی و توركییه‌كان یه‌كه‌مه‌ له‌ رووماڵی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا

K24 - هەولێر:

دامەزراوەی کوردستان24 هاوشانی میدیا جیهانییەکان بەردەوام لە هەوڵی گەیاندنی بەرهەمێکی پوختی میدیاییدایە و ئێستاش سۆشیال میدیاکەی لە ناوچەکەدا لە پلەی یەکەمدایە.

بە گوێرەی داتاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە ئاستی چالاکی پەیجەکان، چالاکترین پەیجی هەواڵی لە ناوچەکەدا، پەیجی فەرمی دامەزراوەی کوردستان24ـە.

دامەرزاوەی کوردستان24 وەک نێوەندێکی میدیایی بەردەوام لە رووماڵی رووداو و پێشهاتە گرنگەکانی ناوچەکەدا هەوڵی داوە زانیاری درووست و بابەتیانە بەرهەمەکانی پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی بکات.

نوێترین رووماڵی کوردستان24، رووداوی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییە بوو کە کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە و جیهان هەبوو.

سەرەڕای ئەوەی تەمەنی پەیجی فەرمی کوردستان24 لە زۆرینەی پەیجە هاوشانەکانی خۆی کەمترە و تەنیا 2.1 ملیۆن لایکی هەیە، بەڵام "ئاستی چالاکی" حەوت رۆژی رابردووی کە فەیسبووک بە (Engagement) ناوی دەبات نزیکەی 30 ملیۆن بووە.

وەک لە داتاکانی فەیسبووکدا دەردەکەوێت، پەیجی کوردستان24 بەراورد بەوانی دیکە ئاستی چالاکی حەوت رۆژی رابردووی 28.9 ملیۆن بووە.

(Engagement)ـی فەیسبووک هەر کردەیەکە کە بەکارهێنەرانی فەیسبووک لەسەر پەیجەکان ئەنجامی دەدەن، بە نموونەش لایکی پۆستەکان یان (کاردانەوەکانی دیکە) و کۆمێنت-نووسین، هەربۆیە ئینگەیجمێنت وەک یەکێک لە پێوەرەکانی ئەدای پەیج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی کە سۆشیال میدیای کوردستان24 لە چوارچێوەی رووماڵی ئەمجارەی بڵاویکردووتەوە، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا 19 ملیۆن بینەر و پێنج ملیۆن ئینگەیجمێنتی هەبووە، هەروەها زیاتر لە 136 هەزار جار (share) هاوبەشی پێکراوە.

ڤیدیۆکە لەلایەن تیمێکی بەرگری شارستانی ئیستانبوڵەوە بۆ پەیامنێری کوردستان24 نێردراوە و تێیدا تیمەکانی فریاگوزاری ئاو دەدەنە منداڵێکی بچووک کە لەژێر باڵەخانەیەکی رووخاودا لە شاری هاتای تورکیا گیریخواردووە و، تا ساتی رزگارکردنی قسەی لەگەڵدا دەکەن و ورەی بەرزدەکەنەوە.

ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، سەنتەربوونی ئینگەیجمێنت نییە، بەڵکو گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.