رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاخی گۆیژه داخرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، به هۆی بوونی مه‌ترسی و ئاسته‌نگی هاتوچۆ شه‌قامی ده‌باشان، كه رێگای سەرەکییە بۆ سەر شاخی گۆیژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە داخرا.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24، كه‌وتووه، هاتووه: لە ئێستادا بەهۆی شەپۆلی چڕی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر شاخی گۆیژە دروستبووە و چەند خێزانێک گیریان خواردووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو رێگایەی لە پێناو دروستنەبوونی ئاستەنگی زیاتری هاتووچۆ داخستووە و چەند تیمێکیان رەوانەی شاخی گۆیژە کردووە بۆ هاوکاری کردنی ئەو هاووڵاتیانەی گیریان خواردووە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و هۆشداری دایه هاووڵاتییان له به‌كارهێنانی هه‌ندێك رێگه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز دەکات بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە و دروست بوونی بەستەڵەکی و شەختەی بەستەڵەکی شەقام و رێگاوبانەکان لەناوچە شاخاوییەکان لەئێستادا بەربەست و مەترسیدارن لەبواری شۆفێریدا و چوون و هاتن ئاستەنگی بۆدرووست بووە و بۆ ئەوەی تووشی گرفتی هاتوچۆیی نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو رێگانە بەکار مەهێنن.
هه‌روه‌ها هاتووه: تیمەکانی هاتوچۆ لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو بۆ بە هاناوە چوونی شۆفێران.. ھیوادارین شۆفێران پابەندبن بە ھۆشداری ورێنماییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی. بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو پەیوەندی بکەن بە کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە 188.