فوئاد ئۆكتای: رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه په‌تا
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا 24 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا دوایین ئاماری قوربانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیای راگه‌یاند كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا گه‌یشته 24 هه‌زار و 617 كه‌س.
فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییه‌كان راگه‌یاند و گوتی، تاوه‌كو ئێستا بێ هیوا نه‌بوونه له دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنانی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌زیندوویی.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ئاماری ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌وه له باكووری كوردستان و توركیا رایگه‌یاند، تائێستا 24 هه‌زار و 617 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامده‌بن به پشتیوانی تیمه‌كانی وڵاتانی جیهان كه بۆ رزگاركردنی قوربانییه‌كان و هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان.
سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی له‌وناوچانه‌ی رووبه‌ڕووی زیانی زۆربوونه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر بێ ماڵ و حاڵ بوون، فوئاد ئۆكتای، رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ لێقه‌وماوان.