جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا: ده‌ستمان كردووه به دروستكردنی شارێكی پێنج هه‌زار كۆنتێنه‌ری
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، زیاتر له 34 هه‌زار کارمەند لە شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه کاردەکەن و بە کرداری دەستیان بە دروستکردنی شارێکی پێنج هەزار کۆنتێنەری کردووە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه لە حەوتەمین رۆژی بوومەلەرزەکەدا هەرچەند ناخۆشی هەبوو، بەڵام هەواڵی خۆشیش هاتووە و دوای 159 کاتژمێر هاووڵاتییەک لە پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستان رزگارکرا.
گوتیشی، "ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە بۆ هیوا بە ژیان زۆر گرنگە و ورەکانی بەبەرزی هێشتووەتەوە و لە ئێستادا ئەگەر وەکو گەڕان و رزگارکردن تەماشا بکەین ئەوە 34 هەزار و 717 کارمەندمان هەیە. بە تەواوی تواناکانیان بەردەوامن لە کارکردن له‌و شوێنه‌نانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه."
ئۆکتای، دەربارەی درووست‌کردنی شاری کۆنتێنەر گوتی: "کارەکانی درووست‌کردنی شاری چادر و شاری کۆنتێنەر لە ناوچەکە بەردەوامە. بە کرداری دەست بە درووست‌کردنی شارێکی پێنج هەزار کۆنتێنەری کراوە".
جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەبێت بە زووترین کات ئەو باڵەخانانەی کە زیانیان بەرنەکەوتووە یان زیانەکانیان کەمە دەستنیشان بکرێن و رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "108 هەزار باڵەخانە و 550 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە زیانیان بەرنەکەوتووە دەستنیشان کراون. ئەو باڵەخانانەشی کە زیانی کەمیان بەرکەروتووە 58 هەزار باڵەخانە و 438 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە".
دەربارەی دەستنیشانکردنی زیانەکان، جێگری سەرکۆماری تورکیا گوتی:"لە ئێستادا زیاتر لە شەش هەزار کارمەندمان بە شێوەیەکی چڕ کاری دەستنیشانکردنی زیانەکان دەکەن. بە تەواوەتی کار لەسەر 230 هەزار باڵەخانە و 966 هەزار و 455 یەکەی سەربەخۆ کراوە. هەموومان پێکەوە دەبینین کە کارەکان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نزیكه‌ی كاتژمێر 4:15 خولهك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان هەژاند و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.