سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوونەوە
K24 - هەولێر:
سه‌ركرده‌كانی نێو هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كان و دۆسێی پرۆژه‌یاسای بودجه و یاسای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و په‌رله‌مان گفتوگۆی چڕیان ئه‌نجامداوه.
له‌به‌رانبه‌ردا محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر گرنگی هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو خستووەته‌ڕوو.
رۆژی 13/10/2022، دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا، یەکەم دەرگای پێکهێنانی حکومەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کرایەوە، و لەتیف رەشید سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو، محەممەد شیاع سوودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.