ئیسرائیل كارگه‌ی مووشه‌كی حه‌ماس بۆردومان ده‌كات
K24 - هەولێر
سوپای ئیسرائیل كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی حه‌ماسی بۆردوومان كرد و رایدەگەیەنێت، ئه‌وه وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی حه‌ماس بووه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ( 13ی شوباتی 2023)، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل بۆردوومانی پێگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاوی مووشه‌كی كردووه، كه شوێنه‌كه هی رێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینه و جێگه‌ی دروستكردنی مووشه‌ك بووه.
گوته‌بێژه‌كه گوتی: ئه‌و هێرشه وه‌ڵامی هێرشه‌كی مووشه‌كی بوو كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كرایه سه‌ر خاكی ئیسرائیل، به‌ڵام به‌هۆی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رێگری لێكراوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: هێرشه‌كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌تواناكانی حه‌ماس گه‌یاندووه، له رووی خۆبه‌هێز كردن و پرچه‌ككردن.
سوپای ئیسرائیل حەماسی بە بەرپرسیار زانی لەو شتانەی کە لە کەرتی غەززە روودەدەن و هۆشداریدا لەوەی کە باجی پێشێلکارییە ئەمنییەکان دژی وولاتی ئیسرائیل دەدات.