جۆو بایدن: ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییه‌كین بۆ گه‌لی سووریا

K24 - هەولێر
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هەر هاوکارییەک بۆ گەلی سووریا، به‌رپرسێكی كۆشكی سپیش دەڵێت: پێویسته هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌بێ جیاوازی بگاته ده‌ست سوورییه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی شوباتی 2023)، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێویسته رێگه بدرێت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كان سنووره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌بێ جیاوازی.
واشنتن به سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌دی راگه‌یاندووه، ده‌بێت به‌خێرایی هه‌موو هاوكارییه‌كان بگاته شوێنه زیان لێكه‌وتووه‌كان و به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها راسپارده‌یه‌كی گشتگیر ده‌ربكات بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
گوتیشی: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ته‌نیشت گه‌لی سووریا ده‌وه‌ستێت له‌و كاره‌ساته‌ی مرۆییه‌ی روویداوه .
هاوكات جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك بۆ گه‌لی سووریا، ئێمه پابه‌ندی به‌و ئه‌ركه.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆڤ، گوتبووی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه، كه تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵكی باكووری رۆژئاوای سوریا، واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌جێهێڵراون بۆ چاره‌نووسی خۆیان و هاوكاری ناكرێن.