دانا عه‌بدولكه‌ریم: ده‌مانه‌وێت سوود لە ئه‌زموونی وڵاته پێشکەوتووەکان وه‌ربگرین
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان بەشدارە
K24 – هەولێر
وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتووەکان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی شوباتی 2023)، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له لوتکەی جیهانی حكومه‌ته‌كانی له ئیمارات بە کوردستان24ی گوت: ئه‌م كۆربه‌نده ناوی كۆربه‌ندی لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كانی، ئه‌و حكومه‌تانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووینه له بنیاتنان و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كانیان، لێره زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونی یه‌كتره‌وه فێربین، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه لێره‌یه".
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوود له ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌گرین، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌شه‌سه‌ندیان به‌خۆیه‌وه بینووە، له بواری باش كردنی ئابووری، پێشكه‌وتنه پیشه‌سازی و پلان سازییهكانیان".
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: "ئه‌م دیدارانه سوودی هه‌یه بۆ ئێمە، چونكه ئه‌مه دەبێته باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتان، بۆیه دەبێت له بواره‌كانی ئابووری ره‌نگ بداته‌وه، هه‌روه‌ها له بواری دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌و ئاڵنگارییانه كراوه كه له ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و ئاڵنگاریانه".
وەزیری ئاوەدانکردنەوە، راشیگەیاند: "ده‌مانه‌وێت سوود له‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووانه وه‌ربگرین و له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه ئابووری دیپلۆماسیه‌كان ببه‌ینه ئاستێكی به‌رزتر، تاوه‌كو خه‌ڵكی كوردستان سوودمهندبن".
ئەوەشی خستەڕوو: "بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی باشترت هه‌بێت، ده‌بێت ئابوورییه‌كی باشت هه‌بێت و بیخه‌یته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕینی به‌شه بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و شه‌ڕی داعش و كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كان، كاریگه‌ری هەبووەلە سه‌ر خه‌ڵك".
دانا عەبدولکەریم، باسی لەوەشکرد: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار بێت به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له‌نێوان شاره‌كان، كاتێك كه پرۆژه‌كان داده‌ڕێژین به‌پێی پێداویستی و ژماره‌ی دانیشتوان له هه‌ر پارێزگایه‌ك دامانناوه".