دانا عه‌بدولكه‌ریم: به‌شدارینه‌كردنی هندێك لایه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه

کوردستان
تیمی یه‌كێتی
دانا عه‌بدولكه‌ریم
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری نه‌كردنی هندێك لایه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به بڕیارێكی سیاسی وه‌سف ده‌كات.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی رایگەیاند، بەشدارینەکردنی هندێك لایه‌ن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، به‌هۆی ناكۆكی سیاسییە و پێویستە هەر کێشە و گرفتێک هەبێت لە کۆبوونەوەکانی حکومەت باسبکرێن و چارەسەربکرێن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن راشیگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەیە لایەنەکان لەسەر پرسە نیشتمانییەکان یەکدەنگ بن و ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە پرسەکانی دیکە نەکرێن.