نێد پرایس بۆ كوردستان24: پێویسته رووسیا پشتیوانی خه‌ڵكی سووریا بكات نه‌وه‌ك رژێمی ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له وه‌ڵامی كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت: داوا لە هەموو جیهان دەکەین هەموو کارێك بکەن کە لە توانایاندایە تاوەکو هاوکاری خەڵكی سووریا و تورکیا بکەن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته رووسیا پشتیوانی خه‌ڵكی سووریا بكات نه‌وه‌ك رژێمی ئه‌سه‌د.
رۆژی دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌میانی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24ـی دایه‌وه و داوای لە هەموو جیهان كرد هەموو کارێك بکەن کە لە توانایاندایە تاوەکو هاوکاری خەڵكی سووریا و تورکیا بکەن.
نێد پرایس گوتیشی، "بینیمان خەڵکی ئەمریکی زۆر بەخشندە بوون، هەروەک دەزانن دوای هەواڵی بوومەلەرزەکە لە سنووری هەردوو وڵاتەکە دەستبەجێ هەڵوێستمان هەبوو، سەبارەت بە سنووری سووریاش، چەند رێکخراوێکی بێ بەرامبەری سەربەخۆ هەبوون کە توانیان لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا بە هانای لێقەوماوان بچن".
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سووریا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە دوای 2011ەوە وڵاته‌كه‌ی پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە کە هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سووریا دابین دەکەن، پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ خەڵکی سووریا لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتەکە نزیکەی 15 ملیار دۆلار دەبێت.
له‌باره‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه، نێد پرایس روونیكرده‌وه، پێداویستییەکانی ناوچە سنووریەکان زۆرن، بەهۆی ژینگەی کارکردن و رژێمی ئەسەد کە لەلایەن رووسیاوە پشتیوانی دەکرێت دۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆزترە، ئێستا یەک ده‌روازه‌ی سنووری کراوەتەوە تاوەکو هاوکارییەکان لە تورکیاوە بگەنە سووریا، ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه بگۆڕێت و هەموو وڵاتان بە رووسیاشەوە لە بەرەی خەڵکی سووریا بوەستن.