توركیا.. دوو به‌لێنده‌ری ژماره‌یه‌كی زۆری باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی پارێزگای ئادیامان ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیستانبوڵ دوو به‌ڵێنده‌ره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی پارێزگای ئادیامانی توركیا ده‌ستگیركران، كه ده‌یانویست بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هەریەک لە یاڤووز کاراکوش و سەڤیلای کاراکوش کە بە بەڵێندەری ژمارەیەکی زۆری باڵەخانە رووخاوه‌كانی پارێزگای ئادیامان بوون، لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیستانبوڵ "له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵهاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات" ده‌ستگیركراون و دواتر ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر له‌میانی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو به‌ڵێنده‌ره‌كه دەستبەسەر 16 هەزار دۆلار و 20 هەزار لیرەدا گیرا کە پێیان بوو و بۆ ئەنجامدانی رێکارەکان برانە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، دوای وەرگرتنی "ئیفادەیان" یاڤووز کاراکوش و سەڤیلای کاراکوش پشكنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدرا.
لە کاتی بردنی یاڤووز کاراکوش بۆ پشكنینی پزیشکی بە رۆژنامەوانانی گوت: "ویژدانم ئارامە، هەموو شتێکم بەپێی شێوازی گونجاوی خۆی کردووە. 44 باڵەخانەم کردووە، چوار دانەی رووخاوە".
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.