هۆڵه‌ندا رێگری له سێ فڕۆكه‌ی رووسیا ده‌كات
K24 - هەولێر
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف 35ی هۆڵەندا لە نزیک پۆڵەندا رێگریان لە سێ فڕۆکەی جەنگی رووسیا کرد و لەو ناوچەیە دەریانکردووه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا هاتووە، "ئه‌و فڕۆكانه نهناسراوبوونه له‌و شوێنه نزیك بوونه‌ته‌وه كه له‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تی پۆڵه‌ندا دایه، پۆڵه‌نداش هاوپه‌یمانی ناتۆیه."
هاوكات کە کالینینگراد یەکێکە لە ناوچە یان ناوچەیەکی رووسیا کە رووی لە کەنارەکانی باڵتیک هەیە و دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا، ئەندامانی رێکخراوی "ناتۆ" و یەکێتی ئەوروپان.
تاوه‌كو ئێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ربارەی ئه‌و بابەتە نه‌داوه.