ستۆدیۆی سەرەکی کوردستان24 بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت

K24 – هەولێر

بەهۆی گۆڕانکاری و وەرزێکی نوێی کار و بەرنامەکانی کوردستان24 ستۆدیۆی سەرەکی هەواڵەکانی کوردستان24 بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت.

کۆڤان عزەت، بەرێوەبەری بەشی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی کار و بەرنامەی تایبەتین وەک ئامادەکاری بۆ وەرزێکی نوێی کوردستان24، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی هەواڵەکان لە ستۆدیۆی سەرەکی پێشکەش ناکرێن.

کوردستان24 لە ئایندەیەکی نزیکدا و بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و پڕۆگرامی نوێ، وەرزێکی نوێی کارکردنی دەستپێدەکات.