ده‌ستپاکی عێراق: نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلار لە پڕۆژه‌یەک به‌هه‌ده‌ر دراوه

K24 - هەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق سێ ئۆپەراسیۆنیان ئه‌نجامدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و شاره‌وانی و سایلۆی شاره‌كه و رایدەگەیەنێت، نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلار لە پڕۆژه‌یەک به‌هه‌ده‌ر دراوه.
بەشی لێکۆڵینەوەی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: تیمی کاری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف ئاشکرای کرد، دوای ئەنجامدانی کاری وردبینی و بەدواداچوون، له‌سه‌ر بەهەدەردانی زیاتر لە 582 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، لە ئەنجامدانی سەرپێچی لیژنەکانی جێبەجێکردن هه‌بووه".
ئەوەشخراوەتەڕوو، گه‌نده‌ڵییه‌كانی له پڕۆژەی جێبەجێکردنی رێگایەکی دەروازە لە کۆتایی رێڕەوی فڕینی فڕۆكه‌خانه و تەواوکردنی سیاجەکەی دەرەوە لەبەردەم ناوچەی فڕۆکەوانی (E) دا كراوه.
لهراگهیەندراوهكهدا هاتووە "لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی نەجەفدا، ناروونیه‌ك لە قەرزەکانی ئەو وەبەرهێنەرەی کە پرۆژەی ئاوی شار جێبەجێ دەکات، به‌دی كرا، چونکە شارەوانی رێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەری نەگرتووهتهبەر، بڕی قەرزە کەڵەکەبووی وەبەرهێنەرەكه كه قەرزداری سەرمایەدارەکە بووە، (651,193,750) ملیۆن دینار بووه".
له به‌شێكی دیکەی راگه‌یەندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه له سایلۆی ئەبو ساخیر، دەستیان بەسەر (5,700) تۆن برنجی عه‌نبه‌ردا گرتووە كه زیانی پێگه‌یشتبوو، ئه‌مه‌ش كارمه‌ندانی سایلۆكه تۆمه‌تباربوون، چونكه به‌باشی ئه‌و برنجه‌یان هه‌ڵنه‌گرتبوو تاوه‌كو پارێزگاری لێبكه‌ن پارەی گشتیان بهههدارداوه.