پۆلیسی سلێمانی: گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ران ده‌رچووه‌

K24  - هه‌ولێر:

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، گەڕان بە دوای ئەنجامدەرانی تەقەکردن لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی, دەستیپێکردووە و ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش, پاراستن و ئاسایشی بارەگای لایەنە سیاسییه‌کانی خستە ئەستۆی دەزگا ئەمنیيەکانی ئه‌و شاره‌.

بۆ سه‌ری سیيەمین جار کاتژمێر 6:12 دەقەی شەوی شەش لەسەر حەوتی ئەم مانگە, تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا لە شاری سلێمانی و لە ئاکامدا پاسەوانێك (بەرزان رەحمان دەروێش پێنجوێنی), بریندار بوو راسته‌وخۆ گەیەنرایە نەخۆشخانە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی دەرکردووە و پۆلیسیش بەدوایان دا دەگەڕێن".

بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئەڤەلۆن) رەنگی رەش و بێ تابلۆ ئەنجام دەری رووداوی تەقەکردنەکەیە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لای خۆیەوە ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پاراستنی بارەگای لایەنەکانی خستە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و نەك لایەنەکان خۆیان.

لە کۆنگرەی 13ی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 2011 بڕیار لەسەردروستکردنی بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی دراو دوای چەند مانگێك دەست بە جێبەجێکردنی کرا.