ڤینگه‌ر شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌كات
له ئێستادا هانده‌رانی یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رق و كینه و توڕه‌بوونێكی زۆریان له ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان هه‌ڵ گرتووه، به‌وپێیه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه یاریزانێكی دیار بگوازێته‌وه، به‌ڵام ڤینگه‌ر ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی دراكسله‌ری ئه‌ڵمانیا هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی یۆرۆ سپۆرت، یانه‌ی ئارسێناڵ له‌سه‌ر داوای ڤینگه‌ر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی جۆلیان دراكسله‌ری ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگ ته‌رخان كردووه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مانشافته‌كان له یۆرۆ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
جۆلیان دراكسله‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵان وه‌رزی رابردوو 10 گۆڵی بۆ یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگ تۆمار كرد و ئاستێكی به‌رزیشی له چامپیۆنز لیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، له ئێستاشدا یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆر به‌هێزه‌وه بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه هاتۆته سه‌رهێڵ.