له گه‌رمیانه‌وه.. كه‌سوكاری شه‌هیدان داوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌ن
داوا ده‌كه‌ن به یه‌كڕیزی كوردستان به خه‌ونی له‌مێژینه‌ی خۆی بگات كه سه‌ربه‌خۆییه
K24 - هه‌ولێر:
کە سوکاری شە ھیدان لە گەرمەسێر لە رۆژی جە ژن‌دا پەیامی خۆیان ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەن و داوایان لێدەکەن کۆتایی بە ناکۆکيیە سیاسیەکانی نێوانیان بهێنن و کوردستان ببەنە قۆناغێکی لە ئیستا باشتر‌و کار بۆ خەونی لە مێژینەی گەلی کورد بكەن كە سەربەخۆییە.
ئەمە ماڵی رەحمە محمدە, کە لە تەمەنی 30 ساڵیيەوە ژیانی بۆ بە خێوکردنی منداڵی برا شەھیدەکانی تەرخانکردووە, لە شەڕی داعش‌یش کورێکی شەھید دەبێت و نەوەکانيشی, كه ده‌كاته منداڵی کوڕەکەشی دەبێت ئەم بە خێویان بکات, لە رۆژی جەژندا کاتیك وەك تیمی کوردستان 24 ئە م ماڵەمان بەسەرکردە وە تا بزانین خانەوادەی شەھیدان چ داواکاریيه‌کیان لە حکوومەت و سیاسيیەکانی کوردستان ھەیە, ئەوان رووی دەمیان کردە سیاسيیەکانی کوردستان و داوای یه‌کڕیزی نێو ماڵی کورد دەکەن.