سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریس

K24 - ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا .