عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر عەمرەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بڕێک دۆلاریان بە نرخی دیاریکراوی بانک پێدەفرۆشرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (16ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، لە راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر هاتووە، ئەو عەمرەکارانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەر عەمرەکارێک 3000 دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە 132000 دیناری عێراقی بەم مەرجانەی خوارەوە:

‎1-هەبوونی پاسپۆرتی عێراق

‎2-هەبوونی تیکت

‎3-تەواوکردنی بۆردینگ

‎4-عەمرەکار پێویستە تەمەنی سەروی 18 ساڵ بێت

‎5-هەر عەمرەکارێک بۆی هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێک دا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.