سوودانی ژمارەیەک بڕیار لەبارەی شنگال دەردەکات
K24 - هەولێر:
محەممهد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌په‌له له باره‌ی ئاوهدهكردنهوهی شنگال و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان ده‌رده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، محەممهد شیاع سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ قه‌زای شنگال كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هاوكات دووپاتی له جددیه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی كرده‌وه.
رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرا.
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا واژووكرا.