سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئەمڕۆ گەیشتە ئەڵمانیا.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 17ـی شوباتی 2022، نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، گەیشتە ئەڵمانیا.

ئاماژە بەوەشدرا، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ديدار و گفتوگۆكانى په‌يوه‌ست به‌ بوارى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌دا‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی له‌ ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، چه‌ندین ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.